پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس، ده‌مه‌قاڵه كه‌وته نێوان په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌لایه‌ك و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی هێزه نیشتمانییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات، دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.
ئیبتیسام هیلالی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری خه‌ندان له به‌غدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی به‌عس و كیانه هه‌ڵوه‌شاوه‌كانی له‌خۆگرتووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌دا ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان محه‌مه‌د ناجی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تری هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌لایه‌ك و په‌رله‌مانتارانی هێزه نیشتمانییه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، پاش روودانی ده‌مه‌قاڵه‌كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات هه‌ڵگرتووه‌و دواتر دانیشتنی دووه‌م ده‌ستیپێكردووەتەوە كه كارنامه‌كه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری له‌خۆگرتووه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه:


