بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (شوبات) كرایە شەش هەزار ، دەشڵێت:" بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ هەر ئەمپێرێك لە بڕی هەزار و500 دینار خۆش بوون .
سیروان محەمەد ؛بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕاگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ خاوەنی موەلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی، بڕی حەوت هەزار و 500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێك دیاریكرا، بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی و نەبوونی موچەی هاوڵاتیان خاوەنی موەلیدەكان بڕیاریاندا تەنها بۆ یەك ئەمپێر شەش هەزار وەربگرن .
وتیشی :" بە تێكرا ڕۆژانە مۆلیدە ئەهلیەكان بە پێی خشتەی دانراو پێنج كاتژمێر كارەبا دەدەنە هاولاتیان، كە نرخەكەی 7 هەزار و500 بوو ، بەڵام ئێستە تەنها 6 هەزار دینار وەردەگیرێت ، كۆیی پێدانی كارەباش لە لایەن مۆلیدە ئەهلیەكانەوە 165 كاتژمێر كارەبایە".
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت بۆ مانگی شوبات كارەبای نیشتمانی لە نێوان (10-12) كاتژمێر بدرێتە هاوڵاتیان ، ڕەنگە بڕەكەشی زیاد بكات .
وتیشی، بۆ ئەم مانگە(شوبات) نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی شەش هەزار دینار دەبێت و كارەبای نیشتیمانیش وەكو خۆی دەمێنێتەوە.
جار خوێنراوهتهوه: