هەلیکۆپتەرێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە پارێزگای واست کەوتە خوارەوە و بەپێی سەرچاوەکانیش بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە بووە.
ماجد غەڕاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و وتی هەلیکۆپتەرەکە سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق بووە و تا ئێستاش چارەنووسی فڕۆکەوانەکەی نازانرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی شوبات ڕوویداوە لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.
جار خوێنراوهتهوه: