GuidePedia





بڕیارە پێدانی موچەی مانگی شوبات بە هێزەكانی ناوخۆ بەپێی خشتەیەكی نوێی موچە بێت، بڕی پاشەكەوتكراویش لە 10% ەوە بۆ 40% دەست پێدەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ڕادیۆی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دراوە ، خشتەیەكی نوێ‌  بۆ  موچەی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكراوە، بڕیارە پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، لەمانگی داهاتووەوە كار بەو خشتەیە بكرێت.

بەگوێرەی خشتەكە پاشەكەوتكردنی موچەی هێزەكانی ناوخۆ بەمشێوەیە دەبێت:

پۆلیسی پیادە تا پۆلیسی پیادەی چوار (رئیس عرفا‌‌و) بڕی (10%)ی موچەكەیان بۆ پاشەكەوت دەكرێت.
ڕێپێدراوی هەشت تا ڕێپێدراوی یەك (15%)یان لێ پاشەكەوت دەكرێت.

ملازمی دوو تا ڕائید (20%)ی موچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت، لەڕائید تا عەمید (30%) ‌و لیواش (40%)ی موچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top