به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ جه‌نگی برا گه‌وره‌ی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز جەنابی مام جەلال
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی براگەورەی جەنابتان، کاک شێخ جەنگی تاڵەبانی – مان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە جەنابتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاک شێخ جەنگی بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
جار خوێنراوه‌ته‌وه: