GuidePedia




لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆری كاره‌بای نیشتمانی رای دەگەیەنێت هەر کەسێک سەرپێچی لە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کردووە دەبێت لە ماوەی ١٥ رۆژدا فەرمانگەکانی کارەبا ئاگەدار بکاتەوە، بەپێچەوانەوە رێکاریی یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر.

لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆری كاره‌بای نیشتمانی لە راگەیەنراوێکدا  ئاماژەی بەوەدا، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ( 147) لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ كە تایبەتە بە پێكهێنانی لێژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ لە پێناو بنبڕكردنی دیاردەی زیادەڕۆیی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، "ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەینەوە كە سەرپێچیان كردۆتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی لەماوەی 15 رۆژدا ئاگاداری فەرمانگەكانی كارەبایان بكەنەوە بەمەبەستی لادانی سەرپێچیەكە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو رێککەوتە بەرپرس دەبن و رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتە بەرو دۆسیەكانیان رەوانەی دادگە دەكرێت و لەسەرجەم میدیاكانەوە ناوو ناونیشانیان بڵاودەكرێتەوە".

زیاتر دەڵێ، "ئەم هەڵمەتە نیشتمانییەی نەهێشتنی سەرپێچی و لێپرسینەوەی یاسایی و دارایی لەو كەسانەی زیادەڕۆییان كردۆتە سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی گرنگی خۆی هەیە بۆ هاوبەشانی كارەبا، چونكە كارەبا سامانێكی نیشتمانییە و بەبێ كۆنترۆڵكردنی و رێگەگرتن لەدزینی كارەبا، ناكرێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەردەوام ئەم سامانە بگەیەنرێتە هاوڵاتیان".
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top