GuidePedia






بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر رایگەیاند، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە، هەموو پێنج شەممەیە بكرێتە پشوو بۆ كارمەندانی پەروەردەی شارباژێڕ.

راوێژ عەتا ئاماژەی بەوە كرد، لە كۆبونەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و لێپرسراوی بەشەكاندا بڕیار درا، كە هەموو رۆژێكی پێنج شەممە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و لە هەفتەیەكیشدا تەنها دوو رۆژ دەوام بكەن.


وتیشی:" بڕیارەكە لە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو 7 شوباتەوە جێبەجێ‌ دەكرێت و بەردەوام دەبێت تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی دارایی".


ماوەی چەند مانگێگە، بەهۆی دواكەوتنی موچەوە فەرمانبەران چەند رۆژێكیان كردووە بە پشوو و دەوام ناكەن و بەبڕوای چاودێرانی ئابوریش دەوام نەكردنی فەرمانبەران زیانی زۆری ئابوری بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top