بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی دیگۆ کۆستای یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوندی بە یاریزانە هاوڕێکانیەوە کردووە لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و پێیڕاگەیاندوون کە ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی شاری مەدرید.
بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندێکیان پێشکەشی شینپۆشەکانی لەندەن کردووە بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی ئەو یاریزانەدا.
بەر لە دوو ساڵ کۆستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد و هەربۆیە یانەی چێڵسی پەلکێشیان کرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو یاریزانە ئاستی دابەزیوەو هاندەران نیگەرانن لە یاریکردنی.
هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە بڕوایان وایە کە ئەو یاریزانە بووەتەهۆی رۆیشتنی خۆزیە مۆرینهۆو کاتێک ئەو راهێنەر بووە ئاستی ئەم یاریزانە خراپ بووەو نەیانتوانیوە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.
لە ئێستادا کۆستا بێزارە بەهۆی ئەو سوکایەتیانەی هاندەرانی بلوز پێی دەکەن لەنێو یاریگاداو بۆ ئەوە دەگەڕێت رزگاری بێت لەو حاڵەتە.
جار خوێنراوهتهوه: