لەمیانی کێبڕکێکانی جامی شای ئیسپانیاو لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە یانەی بەرشلۆنە میوانداری یانەی ڤالێنسیای کرد و بە ئەنجامی 7-0 یارییەکەی بردەوە.
گۆڵەکانیش هەریەکە لە سوارێز 4 گۆڵ و میسی 3 گۆڵیان تۆماریانکردو بەو ئەنجامە یانە کەتەلۆنییەکە خۆی لە یاریی کۆتایی نزیکردەوەو ڤالێنسیای گۆڵباران کرد.
لە کۆتا خولەکەکانی تایمی یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی بەرشلۆنە هەژمار کرد یاریزان شكودرن موستافی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، بەڵام نیمار دا سیلڤا نەیتوانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێی بکات و گۆڵی تۆمار نەکرد
جار خوێنراوهتهوه: