سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دانانى خشته‌ى نوێی مووچه بۆ سێ مانگه‌و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت.
نورى عوسمان، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند :"دانانى خشته‌ى نوێی مووچه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ سێ مانگه‌و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت".
نورى عوسمان بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ى سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام نادرێت، چونكه ئه‌م بڕیاره له دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دراوه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه:


