ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی لۆس ئەنجەلۆس گالاکسی ئەمەریکی ئاشکرای کرد گرێبەستیان لەگەڵ نایگل دی یۆنگ یاریزانی پیشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کردووە.
لە چەند ڕۆژی رابردوودا دی یۆنگ لەگەڵ یانەی میلان گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
لە لێدوانێکیدا بروس ئارێنا راهێنەری یانەی لۆس ئەنجەلۆس گالاکسی وتی: "دی یۆنگ یاریزانێکی زۆر نایابە لە هێڵی ناوەندا، شارەزاییەکەی تەواوی هەیە، یاریزانەکانمان سودێکی زۆری لێ دەبینن".
لە کۆتاییدا بروس ئارێنا وتی: "ئەو زۆر بە پەروشە کە شانبەشانی ستیڤان جیرارد یاریی بکات".
جار خوێنراوهتهوه: