GuidePedia



سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت ، واژۆی زیاتر لە ۸٠ پەرلەمانتاری كۆكراوەتەوە، لەسەر مەسەلەی پارەی ئاودیوكراوەكان بۆ دەرەوە، دەشڵێت:" ئەنجومەن لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوویدا پارەی ئاودیوكراوەكان دەخاتە گفتوگۆوە".

هۆشیار عەبدوڵا ؛سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجونی نوێنەرانی عێراق؛ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمرۆ پێنچ شەممە زیاتر لە ۸٠ واژۆمان لە تێكرای فراكسیۆن و پێكهاتەكان كۆكردەوە بۆ ئەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بابەتی پارەی تەهریب كراو بخاتە خشتەی كاری یەكێك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان.

پێشتر سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە راگەیاندراوێكدا داوای‌ لە حەیدەر عەبادی‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق كردبوو، كە لیژنەیەك بۆ گەڕانەوەی‌ پارە براوەكانی‌ عێراق بۆ دەرەوە پێكبهێنێت و فشاریش بخاتە سەر كۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ بۆ گەڕانەوەیان. 

لەبارەی داواكەیانەوە هۆشیار عەبدوڵا هەروەها وتی: دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەك لە شێخ هومام حەمودی و ئارام شێخ محەمەد، رەزامەندیان نیشان دا كە لەنزیكترین دانیشتندا كە رۆژی شەممەی داهاتوە ئەو مەسەلە هەستیارە بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

هۆشیار وتی؛ مەسەلەی بەدواداچون بۆ پارەی بە تاڵانبراوی خەڵك  یەكێكە لەو مەسەلە گرنگانەی وەك فركسێۆنی گۆڕان و بە هاوكاری فراكسێنەكانی تریش هەنگاوی جدی لە هەموو رویەكەوە بۆ دەگرینە بەر .
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top