لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، "ئامانجی گەورە" بۆ لێدانی "سەرانی گەندەڵی" دیاریی كران، ئاماژەی بە دەستخستنی ئەندامێتیش كرد لە ئەنجومەنی بنەبڕكردنی گەندەڵی.
تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئامانجی گەورە بۆ لێدانی سەرانی گەندەڵی لە هەندێك وەزارەتدا دیاریكران، بەتایبەتیش لە بواری گرێبەستەكانی كڕینی چەك".
زەوبەعی وتیشی: " لە دەرەنجامەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لەگەڵ عەبادی، دەستخستنی ئەندامێتی بوو لە ئەنجومەنی بنەبڕكردنی گەندەڵی"، ئاماژەی بە بەردەوامبوونی كارەكانیان كرد لە یەكلایی كردنەوەی دۆسێكانی گەندەڵی كە بە وتەی ئەو، تائێستا گەیشتوونەتە 630 دۆسێ.
جار خوێنراوهتهوه:


