به‌ڕێوه‌به‌ری گشی ڕاگه‌یاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‌و لاوان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌ئێستادا بۆ پێدانی مۆڵه‌ت، بڕی ده ملیۆن دیناری لێوه‌رده‌گیرێت.
(هه‌ڵگورد جوندیانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‌و لاوانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، هه‌ركه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێبدرێت، پێویسته بڕی ده ملیۆن دینار بدات، تا مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرێت.
وتیشی:" پاره‌كه وه‌ك ڕسومات وه‌رده‌گیرێت، ساڵانه‌ش له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێویسته یه‌ك له‌سه‌رچواری ئه‌و پاره‌یه بدات، كه ده‌كاته دوو ملیۆن‌و (500)هه‌زار دیناری عێراقی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ندێك ده‌زگا داوای ئه‌وه‌یانكردوه پاره‌كه به‌شێوازی قیست بده‌ن، پرسیان به‌وه‌زاره‌تی دارایی كردوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ند نه‌بوه.
وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌كاتێكدایه، هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی به‌شی كێشه‌ی هاوڵاتیانی ئاژانسی هه‌واڵ‌و ڕادیۆی ناوخۆوه، داوای ئه‌وه‌یكردوه بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی خێزانی ئه‌و بڕه ڕوسوماته‌ی لێی وه‌رده‌گیرێت به‌شێوازی قیست پاره‌كه بدات، چونكه له‌توانایدا نیه به‌یه‌ك گووژمه ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: