GuidePedia



به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی له‌ناكاو یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ده‌بێته‌وه‌ له‌ جیهان ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی زۆرێك له‌م كه‌سانه‌ش .

به‌ڵام له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ ئامۆژگاری زۆر گرنگ هه‌یه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ كه‌ په‌ستانی خوێنت به‌رز بۆوه‌ ئه‌وا به‌هۆیه‌وه‌ بتوانی په‌ستانی خوێنت نزم بكه‌یه‌وه‌:

1- جگه‌ره‌ كێشان : په‌یوه‌ندی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان جگه‌ره‌ كێشان و په‌ستانی خوێن، بۆیه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ لێی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ته‌ندرووستیه‌كی باشتر .

2- زیاد كردنی پۆتاسیۆم : پۆتاسیۆم باڵانسی ئاو له‌ جه‌سته‌ ڕاده‌گرێت و كۆنتڕۆڵی ترشه‌كانی له‌ش ده‌كات و ماسوڵكه‌كان به‌هێز ده‌كات ، له‌ هه‌مان كاتدا خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پۆتاسیۆم ئۆكسجینی زیاتر ده‌دات به‌ ماسوڵكه‌كان ، خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پۆتاسیۆم وه‌كو : مۆز ، خیار ، په‌رته‌قاڵ ، په‌تاته‌ ،قه‌ڕنابیت ، سپێناخ و چه‌ندان خواردنی تر .

3- كه‌م كردنه‌وه‌ی خوێ : یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بریتیه‌ له‌ بوونی خوێی زۆر له‌ ژه‌مه‌كانی خواردن .

4- وه‌رزش كردن : جوڵانی جه‌سته‌و ماسوڵكه‌كان و پوونت بۆ هۆڵی له‌ش جوانی و ڕۆیشتن به‌ پێ هه‌موویان پێكه‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری و نزم بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن .


جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top