سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان نهێنی قۆناغی داهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پارتی وه‌ریده‌گرێته‌وه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌درێته‌وه به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نزیكه له ناوه‌ندی بڕیاردانه‌وه له سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له قۆناغی داهاتوودا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت و ئه‌و پۆستانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت درابوون به گۆڕان به‌سه‌ر سێ لایه‌ندا دابه‌شده‌كرێن، كه بریتین له پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هاوڕابێت له‌گه‌ڵماندا، پۆست به‌وانیش ده‌درێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پارتی ئاماده نییه جارێكی تر ئه‌و دوو پۆسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لای لایه‌نه‌كانی تربن، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێر وه‌رده‌گرێته‌وه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌درێت به یه‌كێتی.
له‌باره‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوای كردووه ناو و پۆسته‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه هێشتا دوابڕیار له‌و جۆره دابه‌شكارییه نه‌دراوه و له قۆناغی گفتوگۆكردندان، وتیشی: "چوار وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو وه‌كو برا دابه‌شده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوڕابێت پۆستی حكومی به‌وانیش ده‌درێت".
له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری داراییه‌وه، وتی: "پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌درێته‌وه به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، كه پێشتر وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته بووه، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش تائێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: