GuidePedia



خەندان و دوو سایتی‌ كوردی‌ تر لە لایەن دەسەڵاتدارانی‌ توركیاوە قەدەغەكراون و لە ئێستادا هەرسێ سایتە كوردییەكە لەو وڵاتە ناكرێنەوە.

رۆژنامەنووس سۆران حسێن، كە ئێستا لە وڵاتی‌ توركیایە، بە خەندان_ی‌ راگەیاند: "ماوەی‌ مانگێك دەبێت دەسەڵاتدارانی‌ توركیا چەندین ویب سایتیان قەدەغەكردووە و لەرێگەی‌ كۆمپانیاكانی‌ ئینتەرنێتەوە، ئەو سایتانە بلۆك كراون".

ئاماژەی‌ بەوەدا، كە لە ساتە كوردییەكان، هەرسێ سایتی‌ خەندان و رۆژ نیوز و فورات نیوز بلۆك كراون، بەڵام ئەوانی‌ تر دەكرێنەوە.

ئەوەشی‌ خستەڕوو، كە كاتێك ئەو سێ سایتە دەكەیتەوە، تەنها پەڕەیەكی سپیت بۆ دەردەچێت، هەمان سێ سایتەكەش بەهەمان شێوە هەر ئەو پەڕە سپییەیە.

ئاماژەی‌ بەوەشدا، كە پێدەچێت بەهۆكاری‌ ئەوەی‌ بابەتەكانی‌ ئەو سێ سایتە بەدڵی‌ دەسەڵاتدارانی‌ توركیا نییە، بۆیە بلۆك كراون.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top