به‌تومه‌تی هاوكارییكردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی عیراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ گه‌وره بازرگانێكی سوننه ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ 27/10/2015 دادگای ناوه‌ندی به‌تومه‌تی هاوكارییكردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ "خه‌میس خه‌نجه‌ر" گه‌وره بازرگانێكی سووننه ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشكه‌ش به دادگاكه كردووه، كه ده‌ریده‌خات ئه‌و بازرگانه به چه‌ند رێگایه‌ك یارمه‌تی پێشكه‌ش به تیرۆریستان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، دادگا بڕیاریداوه ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكه‌كانی ئه‌و بازرگانه‌دا بگیرێت و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش به پێی ماده‌ی چواری تیرۆر بۆ ئه‌و بازرگانه ده‌ركردووه.
له باره‌ی ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌وه "خه‌میس خه‌نجه‌ه‌ر" رایگه‌یاندووه، كاتێك یارمه‌تی سته‌م لێكراوان و هه‌ژاران ده‌ده‌ین، تیرۆریسته‌كان به فه‌رمانی دادگا، تومه‌تی تیرۆریست بوونمان ده‌خه‌نه پاڵ، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، بازرگانێكی عیراقی سوننه مه‌زهه‌به و نیشته‌جێی وڵاتی ئیماراته و به‌یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی لیستی عیراقیه داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن "ئه‌یاد عه‌لای"وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كراو خاوه‌نی هه‌ر دوو كه‌ناڵی ئاسمانی "العراق الان و فه‌لوجه" یه و چه‌ندین رێكخراوی خێرخوازیشی هه‌یه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: