شه‌ش پێداویستی ناوماڵ هه‌یه كه زۆربه‌مان رۆژانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به شێوازی به‌كارهێنانیان بده‌ین، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له كاتێكدا بۆ پیاوان مه‌ترسیداره‌و ده‌بێته هۆی لاوازكردن و له‌ناوبردنی سپێرم، ئه‌و شتانه‌ش بریتین له:
1- بانوی حه‌مام: به‌هۆی بونی پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌وه له ناو حه‌مامدا، ده‌بێته هۆی دروستكردنی كارلێك له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌ده پلاستیكیه‌ی له‌گه‌ڵ بانوه‌كه‌دا داده‌نرێت، كه ئه‌وه‌ش مادده‌ی زیانبه‌خشی بۆ پیاوان لێ به‌رهه‌م دێت.
2- كورسی ئۆتۆمبێل: ئه‌و كورسیانه‌ی له ئۆتۆمبێلدان و له ژێره‌وه ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان بۆ داندراوه زیانی بۆ سپێرمی پیاوان هه‌یه.
3- لاپ‌تۆپ: دانانی لاپ‌تۆپ له‌سه‌ر ڕان و كاركردن به‌و جۆره.
4- له‌به‌ركردنی پانتۆڵی كابۆی ته‌سك.
5- خواردنی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن.
6- خواردنی له قوتوو نراو.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: