بێگومان به‌فرگه‌ر به باشترین داهێنان داده‌نرێت له بواری پاراستنی مادده خۆراكیه‌كان، كه رێگری ده‌كات له زۆربون و دروستبونی به‌كتریا به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی هه‌ربۆیه به‌گشتی له هه‌ر ماڵێكدا به‌فرگر ده‌بینرێت و یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كان.
به‌لاَم لێره‌د روبه‌روی كێشه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه ئایا كام خۆراك ده‌كرێ بخرێته به‌فرگره‌وه كام خۆراك ناكرێ بخرێته به‌فرگره‌وه.
كاڵه‌ك وشوتی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه نابێت له‌ناو به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت و پێویستی به پله‌ی گه‌رمی ژورێكه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئۆكسیدی (لیكۆتین و كارۆتین بیتا) كه دوو پێكهاته‌ی زۆر به‌سوده بۆ ته‌ندروستی له‌ش،ئه‌گه‌ر له به‌فرگردا دابنرێت ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و مادده‌یه و كه‌مكردنه‌وه‌ی،به‌لاَم هه‌ڵگرتنی له هه‌وای سروشتی ژورێكدا رێژه‌ی لیكۆتین %40 به‌رز ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی مارۆتین له %139 به‌رز ده‌بێته‌وه.
ته‌ماته زۆر هه‌ستیاره له سروشتدا و تام و چێژی له ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر له به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت، له پله‌ی ساردی زۆردا په‌رده‌ی ته‌مانه ده‌بڕدڕێت كون ده‌بێت و ده‌چێته ناو دیواره‌كه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی تامی ته‌ماته له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی وه‌ستانی كرداری پێگه‌یشتن.
باشترین شوێن بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌ماته پله‌ی هه‌وای ژورێكی ئاساییه له زه‌رفی كاغه‌زیدا تا گه‌شه‌ی به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ماته‌ی ته‌واو پێگه‌یشتوو ده‌كرێ له به‌فرگردا 3 رۆژ هه‌ڵبگیرێت پێش ئه‌وه‌ی تێكبچێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: