لە کاتێکدا پێشمەرگەیەك لە بەرەکانی جەنگ بووە، ماڵهكهی لە گوندی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیە، ئاگر دەگرێت و تەواوی ماڵەکەی دەسوتێت.
شەوی ڕابردوو 17/10/2015 ماڵێك له گوندی بۆسکێن، کە ژنێك و سێ منداڵی تێدابووه و پیاوی ماڵهكهش له بهرهكانی جهنك بووه له خوارووی كهركوك، ماڵهكهی ئاگر دەگرێت و تەواوی ماڵەکە ئەسوتێت.
حاجی سلێمان حاجی حسن، ئەو پێشمەرگەیەی کە دوێنێ لە بەرەکانی جەنگهوه چاوەڕوانی مژدەی هاتنی موچەی مانگی ٨ی دەکرد، بەڵام لەپڕ هەواڵی سوتانی ماڵهكهی دەیتاسێنێ.
ئەم پێشمەرگەیە بە خەندانی راگهیاند: تا ئێستا قەرزی دروستکردنی خانووەکەم نەدابۆوە، بەڵام شۆرتی کارەبا خانووەکەی لێ وێرانکردم، هیچ شتێکمان نەماوە و ئیستا لەماڵی دراوسێکانمانین.
حاجی سلێمان پێشمەرگەیە لە یەکەکانی حەفتای لیوای ۱۲۸ ی ڕاپەڕین،دوێنێ شەو بەهۆی شۆرتی کارەباوە تەواوی ماڵەکەی سوتاوەو داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات یارمەتیان بدەن، چونکە ئەو لەگەڵ ژنەکەی و سێ منداڵەکەی لەماڵی دراوسێکانیانن و هەموو شتێکیان لەدەستداوە.

جار خوێنراوهتهوه: