GuidePedia



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەتێك و دەستەیەك دابەش دەكرێت.

بە پێی راگەیاندراوێك له‌ وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی راگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1. رۆژی سێشەممە 20/10/2015  مووچەی وەزارەتی تەندروستی.

2. ڕۆژی چوارشەممە 21/10/2015  مووچەی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، گواستنەوە، رۆشنبیری) و دەزگای مین.

3. رۆژی پێنجشەممە 22/10/2015 مووچەی  وەزارەتەكانی (پیشەسازی، پلاندانان، سامانە سروشتییەكان) هەروەها (دیوانی چاودیری دارایی، ماف، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهینان، دەستەی نەزاهە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن).

4. رۆژی یەكشەممە 25/10/2015 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top