ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا، داوای دانیشتنی به‌په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی كۆچبه‌ران، به داخستنی سنووره‌كانی هه‌نگاریاش، كۆچبه‌ران ڕوو له سلۆڤینیا ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخیش ده‌ڵێت: خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسیی ڕوودانی شاڵاوی كۆچی ملیۆنیی له‌ئارادایه. له ئه‌مڕۆشه‌وه نه‌مسا له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی شنگندا، سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نگاریا و ئیتالیا و سلۆڤینیا و سلۆڤاكیا كۆنترۆڵ ده‌كات. هه‌وڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌وروپا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران، شكست ده‌هێنن‌و دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا بۆ دابه‌شكردنی كۆچبه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا شكستی هێنا، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌مساییه‌كه‌ی داوای دانیشتنی نائاسایی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپایان كرد له هه‌فته‌ی داهاتوودا و ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه قه‌یرانی كۆچبه‌ران، ته‌نها به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆتایی پێده‌هێنرێت، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ وه‌رگرتنی 40 هه‌زار كۆچبه‌ری دیكه ده‌ربڕی. هاوكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاریا سنووره‌كانی به ته‌واوه‌تی به ڕووی كۆچبه‌راندا داخست، كۆچبه‌ران ڕێڕه‌وی كۆچكردنیان له هه‌نگاریاوه به‌ره‌و سلۆڤینیا و كرواتیا گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌و 2 وڵاته‌وه، خۆیان به ئه‌ڵمانیا یان نه‌مسا بگه‌یه‌نن، له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی سلۆڤینیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هاتنی سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه و داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه، پێشوازیی له كۆچبه‌ران بكه‌ن و چه‌ندین كامپیشی بۆ جێگیركردنی كاتیی كۆچبه‌ران ئاماده كردوه. كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه نه‌مسا له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی شنگندا، سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نگاریا و ئیتالیا و سلۆڤینیا و سلۆڤاكیا كۆنترۆڵ ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه، ولفگانگ ئیشینگر سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ، هۆكاری قه‌یرانی كۆچبه‌رانی بۆ كه‌مته‌رخه‌میی و پشتگوێخستنی سوریا له لایه‌ن خۆرئاواوه گه‌ڕانده‌وه‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویسته خۆرئاوا ستراتیژێكی گونجاوی بۆ دۆخی سوریا هه‌بێت و بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی جێگه‌ی متمانه و كرده‌یی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژیرێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پشتگوێخستنی سوریا له لایه‌ن خۆرئاواوه، ده‌ره‌نجامی دراماتیكی هه‌بوه‌و هۆشداریدا له‌وه‌ی كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌دۆزێته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كۆچی به لێشاوی ملیۆنیی بكات له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كانیدا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، سه‌رباری ئه‌و ڕووداوه تراژیدییانه‌ی كه رۆژانه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕێڕه‌وی كۆچدا تۆمار ده‌كرێن و رووپه‌ڕی میدیاكانی جیهان داده‌پۆشن، به‌ڵام رۆژ به رۆژ شاڵاوی كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا، فراوانتر ده‌بێت و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی خۆرئاواش تا ئێستا له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی مرۆڤانه بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه شكستیان هێناوه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: