GuidePedia



سەرچاوەیەكی نزیك لەمەكتەب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت" لەكاتی خۆپشاندانەكانی ناوچەی سلێمانی فازیل میرانی پەیوەندی كردوە بە نەوشیروان مستەفاوەو نیگەرانیەكانی پارتی پێگەیاندوە".
 
 سەرچاوەیەك بە شارپرێسی راگەیاندووە، فازڵ میرانی‌ و نەوشیراون مستەفا نزیكەی 45 دەقیقە پێكەوە لەسەر دۆخی كوردستان و هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بە رووداوەكان قسەیان كردوە.
 
 وتیشی" دیار نییە ئەو ماوەیە باسی چیان كردوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەی فازیل میرانی وتویەتی ئێمە پەلاماردانی بارەگاكانمان بەپیلانی گۆران دەزانین، نەوشیروان مستەفا ئەوەی رەتكردۆتەوە كە خۆپیشاندانەكان دەستی ئەوانی لەپشتەوەبووبێت".
 
سەرچاوەكە رونیكردەوە كە نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە خەڵك تورەن لە نەبوونی موچەو بەرپرسیارێتی ئەزمە ئابوریەكەش دەخەنە سەرشانی پارتی بۆیە پەلاماری بارەگاكانی پارتی دراوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top