GuidePedia



رۆژی 18-10-2015 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان سەردانی عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی کرد.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمیش، لە کۆبوونەوەکەدا باسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دواین رووداوەکانی نێوخۆی کوردستان کراوە.
لەو چوارچێوەیەدا لاریجانی بە بارزانی گوتووە: "نابێت رێگا بدرێت ئاژاوە و ناكۆكی لە هەرێمی كوردستان دروست ببێت كە ناوچەیەكی ئارامە و، دەبێت هەوڵبدرێت بە گفتوگۆ و دیالۆگ كێشەكان چارەسەربكرێن، هەروەها ئەولەویەتی كارەكان رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی تیرۆر و كێشە داراییەكان بێت".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش سوپاسی ئێرانی کردووە بۆ هاوکارییەکی و لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستانیش گوتوویەتی: "ئەو هەنگاوانەی ئەم دواییە هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێم ناویانە، بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بووە و گفتوگۆ و دیالۆگیش لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ناوخۆ".
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top