شل بونه‌وه و چرچ بونی پێست یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی روبه‌رووی به‌شێكی زۆری خانمان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره، هه‌ندێ جار به‌هۆی كۆبونه‌وه و به‌رز و نزمی چه‌وری و شوێنه‌واری ناشرین دروست ده‌بێت و خانمان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن بیشارنه‌وه به‌هه‌ر جۆر رێگایه‌ك بێت، بۆ رزگاربون له‌م كێشه‌یه ده‌توانی ئه‌م پێكهاته‌یه به‌كاربهێنیت كه به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كۆمه‌ڵێك له لێكۆڵه‌ره‌وان به چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی داده‌نێن بۆ نه‌هێشتی شل بونه‌وه‌ی پێست به یه‌كجاری.
به‌كارهێنانی زه‌یتی دارچینی باشترین چاره‌سه‌ره ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی شوێنه‌واری به‌جێماوی چه‌وری و شل بونه‌وه‌ی پێست ناهێڵێت له هه‌مان كاتدا سوڕی خوێنیش چالاك ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو واتا له رۆژێكدا 2 لیتر ئاو به لایه‌نی كه‌مه‌وه بخۆره‌وه هه‌روه‌ها راهێنانی وه‌رزشی بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و خواردنی سه‌وزه میوه‌ی زۆر و كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كافاینه‌كان.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: