سەمیر سەلیم، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەبارەی پۆستی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەكاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو، رایگەیاند كە هەرچەندە ماوەی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەرچووە، بەڵام لەڕووی واقیعی بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و وەك سەرۆك مامەڵەی لەگەڵ دەكەین.
لەبارەی یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش، سەمیر سەلیم رایگەیاند، كە یوسف محەممەد سەرۆكی شەرعی پەرلەمانی كوردستانە و بەڕێكاری یاسای لە پۆستەكەی لانەدراوە.
جار خوێنراوهتهوه: