
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراق، به‌هۆی به‌شداریكردنی عێراق له‌هاوپه‌یمانێتییه هه‌واڵگرییه چوارقۆڵییه‌كه‌ی (ئێران، سوریا، ڕوسیا‌و عێراق)، ئه‌مریكا پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی له‌ڕومادی ڕاگرتوه.
له‌ئێستادا ئه‌مریكا پڕۆسه‌ی وێنه‌گرتنی ئاسمانی ئه‌نباری ڕاگرتوه، كه له‌ڕابردودا به‌هۆی ئه‌و وێنه گرتنانه‌وه سوپای عێراق له‌ڕابردودا زۆر لێی سودمه‌ند بوو، بۆیه ئێستا عێراق ئه‌و سه‌رچاوه گرنگه‌ی له‌ده‌ستداوه، هاوكات ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێرشه ئاسمانییه‌كانی له‌ئه‌نبار ڕاگرتووه.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چوار قۆڵییه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگرییه بۆ ڕوبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام له‌ئێستادا نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌یه، چونكه به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیانوایه ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: