لیۆنێل میسی بڕیاریداوە بەشداری دوو یاریی ئەرجەنتین بەرامبەر بەرازیل و کۆڵۆمبیا نەکات و پشوو بدات تا یاریی کلاسیکۆ.
رۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەى بەوەداوە کە میسی بڕیاری کۆتایی لەسەر کاتی گەڕانەوەى داوە.
رۆژنامەى سپۆرت تەئکیدی کردۆتەوە کە میسی بریاریداوە بەشداری دوو یارییەکەى ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 نەکات کە بریارە ئەرجەنتین لە رۆژانی 13 و 17ی مانگی یانزە روبەروی بەرازیل و کۆڵۆمبیا ببێتەوە.
ئەو رۆژنامەیە باس لەوە دەکات کە میسی دەیەوێت بە تەواوی پشو بدات و مەترسی نەخاتەوە سەر پێکانەکەی بۆ ئەوەى بۆ یاریی کلاسیکۆ بەتەواوی لە پێکانەکەى چاک ببێتەوە کە بریارە 22ی مانگی 11 ئەنجام بدرێت.
جار خوێنراوهتهوه: