نوێنه‌ری مامۆستایان له زانكۆكانی "سلێمانی، گه‌رمیان، چه‌رموو" له‌باره‌ی بایكۆتكردنی ده‌وامی فه‌رمییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، به‌رده‌وام ده‌بن له درێژه‌دان به بایكۆتكردنی ده‌وام.
دڵشاد محه‌مه‌د نوێنه‌ری مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایانی هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و چه‌رموو رێككه‌وتووین، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 18/10/2015 له‌ناو زانكۆكانمان كۆببینه‌وه‌و رایبگه‌یه‌نین، كه درێژه به بایكۆتكردنی ده‌وام ده‌ده‌ین" .
وتیشی: نوێنه‌ری هه‌موو سكولی زانكۆكانی گه‌رمیان سلێمانی و چه‌رموو ئاگاداری ئه‌و بڕیاره هاوبه‌شه‌ی ئه‌و سێ زانكۆیه‌ن و به‌ناوی هه‌موویانه‌وه قسه ده‌كه‌م.
نوێنه‌ری مامۆستایان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا كاتی راگه‌یاندنی پلانێك بۆ باشنركردنی سیستمی مووچه، به‌و شێوازه مه‌ده‌نییه له ناڕه‌زاییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: