کەسانی دەروون دروست بە شێوەی ھەڵس و کەوتیان ئەتوانین جیایان بکەینەوە لە کەسی نەخۆش, کۆمەڵێک جیاکاریی ھەیە لە نێوان کەسی ساغ و دەروون نەخۆش بەڵام بۆ ئەوەی بەڕێزتان بێزار نەبن لە خوێندنەوەی ھەوڵ ئەدەین گرنگترینیان باس بکەین لە چەند خاڵێکی کورت.
١- کەسی دەروون دروست لە ڕاستی دا دەژی نەک خەیاڵ, واتە دوورە لەو شتانەی لە ڕاستیەوە دوورن
٢- ڕەفتارەکانی گونجاوە لەگەڵ کۆمەڵگە و ئەتوانێت خۆی بگونجێنێت
٣- سەرکەوتووە لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ئەتوانێت لە شوێنی کارەکەی یاخوود لە ماڵەوە لەگەڵ دراوسێکانی خۆی بگونجێنێت.
٤- دەتوانێت چارەسەری کێشەکانی بکات و ڕێگای گونجاو ھەڵبژێرێت بۆ چارەسەری کێشەکانی ولە کاتی خۆی کێشەکان چارەسەر دەکات
٥- دەروون دروست ئەزانێت پەیوەندی بەھێز ھەیە لە نێوان دەروون و جەستە, ھەوڵی چارەسەری نەخۆشیە جەستەییەکان ئەکات, لە کاتی بوونی گرفتێکی دەروونی داوای یارمەتی لە کەسانی پسپۆری دەروونی دەکات.
٦-دەروون دروست دەزانێت ھەندێ شت ھەیە ڕێکەوت و چارەنووس بۆی داناوە و توانای گۆڕانی نیە, وەک دایک و باوک و خوشک و براو شێوەی دەم و چاوو کورتی و درێژی باڵا.
بەھیوای تەندروستیەکی دەروونی باش بۆ ھەموو لایەک.
تهندروستی كورد.
جار خوێنراوهتهوه: