له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وێرای پشتگیرمان بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ست بكه‌نه‌وه به ده‌وامی ئاسایی خۆیان.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا سه‌رۆك زانكۆكانی (سلێمانی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین، گه‌رمیان، چه‌رموو، زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی) داوا ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای پشتگیریان بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن هاوشانی زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان و عیراق به‌رده‌وام بێت و رانه‌وه‌ستێت ده‌بێت به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ین.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "ده‌زانین كوردستان به دۆخێكی ئه‌منی، یاسایی، ئابوری، سیاسی تایبه‌ت گوزه‌رده‌كات و ئێمه‌ش هه‌میشه پشتگیری مافه‌كانی ئێوه‌مان كردووه و ئێوه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گرنگی به‌ره‌و پێشبردنی زانست له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان داده‌نرێن، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن هاوشانی زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان و عیراق به‌رده‌وام بێت و رانه‌وه‌ستێت ده‌بێت به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: "وه‌ستانی خوێندن و پێشكه‌ش نه‌كردنی زانست له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا له‌ڕووی زانستیه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌شی ئاسان نابێت هاوكات كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاینده‌ی رۆڵه‌كانمان ده‌بێت".
دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه: "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ست بكه‌نه‌وه به ده‌وامی ئاسایی خۆیان".
له‌كۆتایشدا رایده‌گه‌یه‌نن: "داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین كه مافه دارایی و مووچه‌كانیان بكه‌نه خه‌می سه‌ره‌كی خۆیان".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: