سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆڕان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، درێژه‌دانه به سیاسه‌تی پینه‌وپه‌ڕۆكردن و پاسێكی تری باشه بۆ گۆڕان.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: "پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لە لایەن پارتیەوە درێژەدانە بە سیاسەتی پینەوپەڕۆکردنی فەزیحەکانی خۆی ،ماکیاژێکە کە کودەتاکەی پارتی ناشرینتر دەکات نەک چارەسەری بکات".
وتیشی: "پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، پەلەقاژەیەکە پارتی لە ناو عەمەلیەی سیاسی‌دا تەن هاتر دەهێڵێتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بێگومانم لەوەی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی، پاساوێکی تری باشە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان تا ئەوەندەی تر رووی راستەقینەی پارتی نیشانی هەموو لایەک بدات" .
جار خوێنراوه‌ته‌وه: