بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی مەترسی خۆی نیشان دەدات لەوەی كە بەهۆی بارودۆخی سلێمانی ئەمساڵی خوێندن لەم پارێزگایە دابخرێت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ترسمان هەیە لەوەی ئەم بارودۆخەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی زیاتر ئالۆزببێت، لە ئەنجامی ئەمەشدا خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دوابخرێت".
وتیشی: "پێویستە خوێندكاران و كەسوكارییان ئەم بارودۆخەی هەرێم بە هەند وەربگرن و ئەگەر زیاتر ئالۆزبێت خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دوابخرێت، ئەوا بەرامبەر مێژوو یەكەم پەرپرس ئێمەین و بەندەش بە پلەی یەكەم".
ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان مانگرتنیان لە خوێندن راگەیاندووەو رۆژانە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای مووچەكانیان دەكەن.

جار خوێنراوهتهوه: