پێویستی یه‌كانی:-
نیوكیلۆ گۆشت، باینجانێكی گه‌وره، كوله‌كه‌یه‌كی گه‌وره، چوار په‌تاته‌ی مامناوه‌ندی، (2) دوو پیازی گه‌وره، (3) سێ كوپ برنج، (2) دوو كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته، (3) سێ بیبه‌ر.
ئاماده‌كردنی:
1- سه‌ره‌تا گۆشته‌كه جوان ده‌كوڵێنیت.
2- باینجانه‌كه‌و كوله‌گه‌كه و په‌تاته‌كه و پیازه‌كه و بیبه‌ره‌كه قاش قاشی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر سینیه‌ك به جیا دای ده‌نێین.
3- ده‌ست ده‌كه‌ین به سووركردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد به‌ڵام ده‌بێت ئاگامان لێ بێت أۆن زۆر به‌كار نه‌هێنین ته‌نها بنی تاوه‌كه چه‌ور بكرێت، مه‌رج نیه ته‌واو سور بكرێته‌وه، دیسان به‌جیا جیا داده‌نرێت.
4- برنجه‌كه به سوری لێ ده‌نرێت واته دۆشاوه‌كه بۆ برنجه‌كه به‌كار دێت، ئینجا واز له برنجه‌كه ده‌هێنرێت تا ده‌م ده‌كێشێت.
5- مه‌نجه‌ڵێك ده‌هێنین ڕیزی یه‌كه‌م گۆشته‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین، ئینجا ڕیزێك برنج، دوایی شته‌كانی تر كه سوركراونه‌ته‌وه، چین له‌سه‌ر چین داده‌نرێت به‌پێی ئاره‌زوو، ئینجا برنجه‌كه‌ی تر به‌كار دێ، چینی سه‌ره‌وه‌ی چه‌ند قاشێ ته‌ماته‌ی ده‌كرێته سه‌ر. به‌ڵام ته‌ماته‌كه نابێت سور بكرێته‌وه.
6- دوای ئه‌وه‌ی چین له‌سه‌ر چین له‌مه‌نجه‌ڵێكدا ڕیزكرا، بخرێته سه‌ر ئاگرێكی هێواش بۆ ماوه‌ی (15 تا 20) ده‌قه، پاشان پێشكه‌ش ده‌كرێت
جار خوێنراوه‌ته‌وه: