شاره‌زایانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌نه‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه له‌گه‌ڵ شیردا.
پرته‌قاڵ.
هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی پرته‌قاڵ پێش‌و دوای خواردنه‌وه‌ی شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه پرۆتینه‌كانی ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ڕه‌قبونی گه‌ده‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه.
شه‌كر.
له‌پێكهاته‌ی شیردا ماده‌ی (لیسین) هه‌یه له‌كاتی تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه ماده‌ی (فركتۆز)ی تێداییه، ماده‌ی (فركتۆز لیسین)دروستده‌كات كه‌زیانی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت، پێویسته له‌كاتی كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه، دواتر شه‌كری تێكه‌ڵ بكرێت.
شوكولاته.
شیر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پڕۆتین‌و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ شوكولاته كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی كالیسیۆم، به‌هۆی باش نه‌توانه‌وه‌ی شوكولاته له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبونه‌وه‌ی قژ، سكچون‌و خاوكردنه‌وه‌ی كرداری گه‌شه‌كردن.
ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن.
خواردنه‌وی شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی ماده‌یه‌كی كیمیایی له‌نێوان (كالیسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی سودی ئه‌و ده‌رمانه‌ی خواردوته، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته خۆتان به‌دووربگرین له‌خواردنه‌وه‌ی شیر پێش‌ودوای به‌كارهێنانی ده‌رمان.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: