خۆپیشاندانی مامۆستایان له پارێزگای سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كان به‌رده‌وامه و رایده‌گه‌یه‌نن تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خۆێندن ده‌كه‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا به‌شێك له مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رده‌م بینای په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامی سالمیان داخست.
مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌نن، تائێستا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و ده‌شڵێن، تاوه‌كو كاتێكی دیاریكراو بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو دیاری نه‌كرێت، ئه‌وا له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خۆێندن ده‌كه‌ن.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: