سەبارەت بە کۆچی نایاسایی پەنابەران، ئەمڕۆ شەممە، ئەنجێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوروپا رێگە بەو کەسانە نادەن، کە تەنیا بۆ مەبەستی باشترکردنی گوزەرانی ماددیان کۆچیان بۆ ئەو وڵاتانە کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.
ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە نامەیەکی ڤیدیۆیدا، کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە، داوای بەهێزکردنی سنووری وڵاتانی ئەوروپا دەکات و وتی: "پاراستی کیشوەری ئەوروپا لە پێشەنگی کارە گرنگەکاندایە و پێویستە بەیەکەوە ئەو کارە بکەین، تاکو کۆچی پەنابەران بۆ ئەوروپا بەشێوەیەکی رێکخراوبێت".
وتیشی: "ئەمە مانای وایە، کە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لە بەرانبەر ئەو وڵاتانەی پەنابەران لێیانەوە روومان تێدەکەن و ئەوانەشی، کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەریان لە خۆگرتووە، وەک لوبنان، ئوردن و تورکیا".
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەیکرد بەوەی، کە ئەڵمانیا بەڕوونی دەڵێت: "ئەوانەی بۆ پارێزگاری روومان لێدەکەن، بەدەستیدێنن، بەڵام ئەو کەسانەی کۆچەکەیان پاڵنەری ماددی لە پشتەوەیە، دەبێت بگەڕێنەوە".
جار خوێنراوهتهوه: