حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2015ی كرده پشووی ره‌سمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كاندا.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌موو ساڵێك رۆژی 10ی موحه‌ڕه‌م له سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه، ئه‌مساڵیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پشووه ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه 2015/10/25 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ببێته پشووی ره‌سمی.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: