ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق، ئاشكرای ده‌كات، كه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌رچووانی كۆلیژ به‌پێی خشته‌ی نوێی مووچه له 296 هه‌زار دیناره‌وه زیاد ده‌بێت بۆ 430 هه‌زار دینار.
ماجده ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: "خشته‌ی نوێی مووچه‌ی عیراق، سوودی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌بێت كه مووچه‌كانیان له خشته‌ی ئێستادا له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌من".
روونیكرده‌وه، كه مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ده‌رچووانی زانكۆ له پله‌ی حه‌وته‌م له ئێستادا 296 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به‌پێی خشته‌ی نوێ ده‌بێته 430 هه‌زار دینار.
ماجده ته‌میمی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "خه‌به‌ر عاجل" پێشبینیشیكرد، كه سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده ده‌ست بكرێت به‌جێبه‌جێكردنی خشته نوێیه‌كه، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، په‌سندی كرد.
پێشتر، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێت له‌م مانگه‌دا خشته نوێیه‌كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات، ئه‌وا مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌كاركردن به خشته‌ی نوێی مووچه، یان لانی كه‌م له كۆتا مانگی ئه‌مساڵدا.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: