GuidePedia



شوختی مۆبایلی زیرەک زۆر بێزارکەرە و شێوەی مۆبایلەکەت تێکدەدات و نازانیت چۆن چاکی بکەیتەوە.

ھەربۆیە دەتوانیت ئەم رێگا ئاسانانە لەماڵەوە تاقیبکەیتەوە و ھەموویان بەسوودن:

-ھەویری ددان شووشتن بەسوودە و دەکرێت بڕێکی کەم بکەیتە سەر شاشە یان ئەو شوێنەی شوختەکەی تێدایە و بە پارچە لۆکەیەک بەشێوەیەکی بازنەیی بڵاویبکەیتەوە، بۆماوەیەک بەجێیبھێڵە و دواتر بەپەڕۆیەکی تەڕ بیسڕە.

-بایکاربۆناتی سۆدیۆم: بڕێکی بخەرە ناو ئاوەوە و بیکەرە ھەویرێک و دواتر کەمێک بخەرە سەر شوختەکە و بڵاویبکەرەوە و بۆماوەیەک بەجێیبھێڵە و دواتر بیسڕە.

-پاودەری منداڵ: وەک بایکاربۆناتەکەی لێبکە و لەکۆتاییدا پارچە لۆکەیەکی بچووک بھێنە و ھەویرەکەی پێ پاکبکەرەوە.

-زەیتی رووەکی بھێنە و دڵۆپێکی بخەرە سەر شوختەکە و دواتر بە لۆکە بڵاویبکەرەوە و وازی لێبھێنە تا وشک دەبێتەوە.

-ئەو بەرھەمانەی بۆ شوختی ئۆتۆمۆبێل بەکاردەھێنرێن دەکرێت بۆ مۆبایلیش بەکاربھێنرێت، بڕێکی کەم لەو بەرھەمانە بخەرە سەر شوختەکە و دواتر بە پارچەیەک قوماش بڵاویبکەرەوە و شاشەکەی پێ بسڕەوە.
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top