GuidePedia




ئەو كەسانەی پێستی ڕوخساریان چەورە زیاتر پێستیان توشی هەوكردن دەبێت و زیپكە لەسەر ڕوخساریان دروست دەبێت ، بێئەوەی پێكهاتەی كیماوی بەكاربهێنن ئەوە دەتوانن لیمۆ وەك ڕێگا چارە بەكاربهێنن بۆ پێستی ڕوخسار .
بەكارهێنانی لیمۆ هۆكاردەبێت بۆ كەمكردنەوەی چەوری پێستی ڕوخسار و كەمكردنەوەی زیپكەی سەرپێست جگە لەوەش پێست سپی دەكاتەوە بەڵام باشتر وایە لەكاتی بەكارهێنانی لیمۆدا نەهێڵرێت لیمۆ بەرچاوەكان بكەوێت.
بۆ ئەوەی پێستت لەو پێكهاتە پیسانە پاك بكەیتەوە كە ڕۆژانە بەری دەكەویێت ئەوە كەمێك هەنگوین و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ تێكەڵاوبكە و بیدە لەپێستی ڕوخسار و ملت ،پێویستە ئەم پێكهاتەیە وشك ببێتەوە بەپێستەوە دواتر بە ئاوی خاوێن ڕوخسار خاوێن بكرێتەوە .
بەڵام ئەگەر دەتەوێت خانە مردوەكان لەپێستت داماڵیت ئەوە كەمێك شەكر لەگەڵ لەتێك لیمۆ تێكەڵاوبكە و بەم پێكهاتەیە بۆ ماوەی 10 خولەك  مەساج بەپێستی ڕوخسارت بكە دەتوانیت ئەم تێكەڵەیە كەمێك ئاویشی تێبكەیت ،هاوشێوەی ڕێگاكەی دیكە پێویستە ئەم پێكهاتەیە بە پێستتەوە وشك ببێتەوە دواتر ڕوخسارت بە ئاوی سارد خاوێن بكەیتەوە .
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌:
 
Top