روسیا حیكمه‌تی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان پراكتیزه ده‌كات كه ده‌ڵێت، پێویسته هه‌موو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی له كاتی جه‌نگدا ببڕدرێت، ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا نیگه‌رانی لای ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دروست كردووه و پێیوایه روسیا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و حیكمه‌ته به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه بوو كه روسیا ژماره‌یه‌ك ژێرئاوگه‌ڕو كه‌شتی سیخوڕی بۆ شوێنه مه‌ترسیداره‌كانی نزیك كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ژێر ده‌ریادا ره‌وانه كرد، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ناكۆكی و جه‌نگدا، كێبڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌پچڕێنێت.
بڕینی ئه‌و كێبڵانه، نه‌ك ته‌نیا بۆ دوژمنانی روسیا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهان كێشه‌ی مه‌ترسیداری هه‌یه و ده‌بێته مایه‌ی له‌گه‌ڕخستنی تۆڕی ئینته‌رنێت و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری وڵاته جیاجیاكان دروست ده‌كات، به‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شداریی له جه‌نگدا ناكه‌ن.
به‌پێی هه‌ندێك له راپۆرته‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه روسیا به‌شوێن كێبڵه سه‌ربازییه نهێنییه‌كانی ئه‌مریكادا بگه‌ڕێت، ئه‌و جموجۆڵه‌ی روسیاش به بۆچوونی چاودێران، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داده‌نرێت و په‌یامێكیشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه جه‌نگ له‌گه‌ڵ به‌نیازن جه‌نگ له‌گه‌ڵ روسیا به‌رپابكه‌ن و ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئینته‌رنێت ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی ئه‌و جه‌نگه.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: