هەرچەندە گۆڕانكاریەكان كاریگەری ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر كچان بۆ كەوتنە نێو سوڕی مانگانەوە، بەڵام لە ئێستادا تێكچونی كاتی سوڕی مانگانەی كچان و ژنان یەكێكە لە نەخۆشیە باوەكانی نێو ئەو ڕەگەزە.
پڕۆسەی تەواوكاری لە ڕێككردنەوەی سوڕی مانگانەی كچانی تازە پێگەیشتوو جیاوازە و ڕەنگە ساڵێك بۆ دوو ساڵ بخایەنێت بۆ ئەوەی سوڕی مانگانە (سووڕی بێ نوێژی) تەواو ڕێكبێت، لەگەڵ ئەمەش هەندێك لە ڕەگەزی مێینە سوڕی مانگانەكەی هەر بە ناڕێكی دەمێنێتەوە.
پزیشكانی پسپۆڕ ڕێنمایی ئەوە دەدەنە ڕەگەزی مێینە، كە لەگەڵ بەسەرچوونی كات و جێگیربوونی ماوەی سووڕی مانگانە، فێردەبن، كە كەی دەكەونە سوڕەكەوە، ئەمەش دەكرێت ڕۆژەكان بژمێردرێن بۆ زانینی تەواوی بەرواری سوڕی مانگانە بۆ ئاگاداربوون لێی، كە ماوەی مانەوە لەكاتی سوڕی مانگانە لە كەسێك بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت بەجۆرێك لە نێوان 3 ڕۆژ بۆ 7 ڕۆژ دەبێت.
بە وتەی پزیشكانی پسپۆڕی ژنان، پێویستە لە سەر كچانی تازە پێگەیشتوو سەردانی پزیشك بكەن لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر بە چەند كێشەیەك لەوانە:
1. ماوەی مانەوەی لە سوڕی مانگانەدا ئەگەر ماوەكە زیاتر بوو لە هەفتەیەك.
2. بوونی خوێنێكی زۆر بەجۆرێك هەموو كاتژمێرێك یان دوو كاتژمێر پێویستت بەگۆڕین هەبێت.
3. نەكەونە سوڕی مانگانەوە، كە زیاتر بێت لە سێ مانگ.
4. بینینی خوێن بەدەر لە وادەی سووڕی مانگانە واتە (لە مانگێكدا دوو جار).
5. هەست كردن بە ئازارێكی زۆر لە پێش یان دوای سوڕی مانگانە.
6. گۆڕانكاری لە سوڕی مانگانەدا لە ڕێكەوە بۆ سوڕێكی ناڕێك لەكاتدا.
جار خوێنراوهتهوه: