
توێژینەوە وەك نموونە 60 هەزار ئافرەت و پیاوی وەرگرتووە و بە وردی لەسەر كاریگەری باڵا و كێشی لەشی مرۆڤ و پەیوەندی بە بواری سێكس بەدواداچوون كراوە.
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوتووە، ئەوانەی كێش و باڵایان كورت و مام ناوەندە، توانایان كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی باڵایان درێژە و بەڕێژەیەكی كەم كێشیان زیادە.
لە توێژینەوەكەدا روون بۆتەوە كە ئەوانەی باڵایان درێژە بە بەراورد لەگەڵ باڵا كورت و مام ناوەندەكان، سێ بەرانبەر ئەوان خۆشەویستتر و خوازراوترن لەلایەن رەگەزی بەرانبەرەوە لە توانای سێكسیشدا زۆر لەوان بەهێزترن.
دایڤد فریدریك پسپۆر و توێژەر لەوبارەوە دەڵێ، ئەو پیاوانەی هەیكەلیان گەورەیە و بەهێز و خاوەن لیاقەن، سەركەوتووترین جۆری پیاوانن لە پەیوەندییە سێكسییەكاندا. ئەوانەشی كە كێشی جەستەیان بەرادەیەكی زۆر زیادە، لە پەیوەندییە سێكسییەكان بەخێرایی شكست دێنن، چونكە توانایەكی زۆریان نییە و بەهۆی زیادی كێشی لەشیشیانەوە زۆرێكیان شەرم دەكەن جەستەیان دەربخەن.
جار خوێنراوهتهوه: