بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی مووچه وه‌ك پێشتر ده‌بێت و قه‌یرانه سیاسییه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه نابێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێشبینی منیش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات، تاوه‌كو دۆخه‌كه به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێت.
هێڤا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان له به خه‌ندانی رایگه‌یاند: "دابه‌شكردنی مووچه وه‌ك پێشتر ده‌بێت، قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه نابێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره به بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی مووچه دابه‌ش ده‌كرێت".
له‌باره‌ی دانانی كه‌سێك له شوێنی وه‌زیرای دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمه، هێڤا حاجی رایگه‌یاند: "ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ش دیاره كێن و بریتین له سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگره‌كه‌ی، وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و سامانه سرووشتییه‌كان، به‌پێشبینی منیش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات، تاوه‌كو دۆخه‌كه به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێت".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: