تا رادەیەك قەڕنابیت خۆراكێكی خۆشەوەیست نیە بەڵام هەوڵبدە بەتەواوی رەتی مەكەرەوە چونكە سودێكی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ زەڵاتەی سەوزە بیخۆی یان بە كوڵاوی، قەڕنابیت یەكێكە لە خۆراكە تەندروستەكان بۆ لەش و پێكهاتووە لە چەند ماددەیەكی بەسود وەك ڤیتامین و كانزا و ریشاڵەكان و ترشی ئەمینی و فولیك و پۆتاسیۆم و سلینیوم زۆر پێكهاتەی بە سودی تر هەر بۆیە بە ژەمە خۆراكێكی بەسود ناسراوە بەتایبەتی بۆ پیاوان.
سودەكانی قەڕنابیت بۆ تەندروستی پیاوان:
بەرگری دژی شێرپەنجە: قەرنابیت یەكێكە لە دەرمانە سروشتیەكان كە بە چارەسەری زۆر جۆی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات و كۆڵۆن و جگەر و گورچیلە و ریخۆڵە، بەهۆی هەردوو پێكهاتەی بیتاكاروتین و سلینیوم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین جی و بی و ئێچ و ترشی ئەمینی سەرچاوەیەكی سەرەكیە بۆ بەرگری دژی شێپەنجە.
رزگاربوون لە ژەهراوی بوون: بەهۆی پێكهاتەی بەسودی ڤیتامین و كبریت و ترشی ئەمینی یارمەتی نەهێشتنی هەر جۆرە ژەهراوی بونێك دەدات وەك پاكردنەوەی خوێن و دەركەوتنی زیپكە و لیری سەر پێست و هەوكردنی جومگە و كۆكە و هەر نەخۆشیەك كە بەهۆی ژەهاوی بونەوە رودەدات.
پاراستنی پێست: قەرنابیت پارێزگاری لە پێست دەكات لە چرچبون و تیشكی بە تینی خۆر چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆكسیدەكانی وەك ڤیتامین جی و بی و ئێچ.
چارەسەری نارێكی گەدە: بەهۆی پێكهاتە ریشاڵیەكانەوە قەرنابیت چارەسەرێكی باشە بۆ نەخۆشیەكانی گەدە و قەبزی و كرداری هەرس خێرا دەكات و سنورێك بۆ هەوكردنی گەدە دادەنێت.
پارێزگاری لە نەخۆشیەكانی دڵ: قەرنابیت چارەسەری زیادەی كۆلیسترۆڵی لەش دەكات پەستانی خوێن رێك دەخاتەوە و پارێزگاری لە دلێكی تەندروست دەكات و بەهۆی پێكهاتەی پۆتاسیۆم یارمەتی هەڵقوڵانی خوێن و ئۆكسجین دەدات ئەمەش ئامێرێكی سەرەكیە بۆ كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و دەفری خوێنین.
پارێزگاری لە تەندروستی چاو: پێكهاتەكانی زیاكسانسین بیتاكاروتین و ڤیتامین و فۆسفۆر سەرجەمیان یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن بەوەی ئاستی بینین بەهێز دەكات و تاریكی هاوێنەی چاو ناهێڵێت.
تەندروستی ئێسك:پێكهاتەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆری قەڕنابیت سودێكی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك بەتایبەتی بۆ منداڵان، هەروەها چارەسەری باشە بۆ بەهێزكردنی ددانەكان و پاراستنیان بەتایبەتی لە پیریدا.
بەهێزكردنی بەرگری لەش و تەندروستی سێكسی: قەرنابیت بەرگری لەش بەهێز دەكات بەتایبەتی دژی هەوكردنەكان،یارمەتی زیادبونی تۆوی پیاوان دەدات و نەزۆكی ناهێڵێت .
جار خوێنراوهتهوه: