وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بارزانی هێشتا رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كات و له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و به سه‌رۆك داده‌نرێت.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆچونی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌رعیبونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و وتی: "له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له گفتوگۆدان، ئه‌و هێشتا رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێده‌كات و له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌شه‌وه، ئه‌و به سه‌رۆك داده‌نرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "به‌دڵنیاییه‌وه بانگهێشتكراین بۆ هه‌ندێك له گفتوگۆكانی سه‌ره‌تا و سوپاسگوزار بووین بۆ ئه‌و بانگهێشتانه و رۆشتین، به‌ڵام دواجار ئه‌مانه بڕیارگه‌لێكن تا سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ناوخۆ بیده‌ن و ئێمه‌ش رێزی ئه‌وه ده‌گرین و ده‌ستی تێوەرنادەین".
جار خوێنراوه‌ته‌وه: