په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایده‌كات، دوای دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كرێت‌و ده‌شڵێت"له‌مه‌ودوا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواناكه‌وێت".
(د. شیرین حوسنی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، كه هاوكات په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت له‌داهاتی نه‌وت به‌رده‌وامه‌و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی ماون‌و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه موچه وه‌ربگرن، به‌وه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی حه‌وتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شكرا، ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت، ئاشكراشیكردوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی داناوه كه هه‌موو مانگێك موچه‌یه‌ك دابه‌شبكرێت، به‌وه‌ش مانگانه موچه ده‌درێت‌و دواناكه‌وێت.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: