
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و ره‌وشی سیاسی ئێستای هه‌رێمی تاوتوێ كرد، بڕیاریشه سبه‌ی درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی بدات.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم لێپرسراوی ژووی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانی، ره‌وشی سیاسی ئێستای هه‌رێم و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه تاوتوێكران، بڕیاریشه سبه‌ی درێژه به‌و كۆبوونه‌وانه بده‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆی گشتی ره‌وشی سیاسی و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی، پێشتر عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندبوو، كۆبونه‌وه‌كانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بن و سبه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجامده‌ده‌ن و راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كوده‌تایه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه پارتی به‌رامبه‌ر به‌شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان كردی.
به وته‌ی عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه روونده‌كرێته‌وه كه چۆن گۆڕان جارێكی دیكه دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات.
جار خوێنراوه‌ته‌وه: